رۆژنامە فارسییەکان: ئێران 570 هەزار ملیار تومەن قەرزاری بانکی ناوەندییە

دەرمان لە بازاری رەش هەیە، بەڵام لە دەرمانخانەکان دەستناکەوێت

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 14ی کانونی یەکەمی 2022

ئارمان ئێمرۆز

  • واتس ئەپ و ئینستاگرام مەرجەکانی ئێرانیان قبوڵ کردووە
  • چین و روسیا هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەکەردنی پرسی ئەتۆمی ئێرانن
  • دەوڵەتی ئێران 570 هەزار ملیار تومەن قەرزاری بانکی ناوەندییە

مەردۆم سالاری

  • دەرمان لە بازاری رەش هەیە، بەڵام لە دەرمانخانەکان دەستناکەوێت
  • پێشنیاز دەکرێت، تەمەنی خانەنشینی زیاد بکرێت
  • چەند کەسێک بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە ورمێ دادگایی دەکرێن

جمهوری ئیسلامی

روسیا و ئوکراین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخموت لەنێو شەڕێکی سەختدان

پەرلەمان هوشداری بە وەزیری پیشەسازی ئێران دەدات

12%ى نەخۆشی دڵ بەهۆی کەشوهەوای پیسەوەیە

شەرق

  • چاودێرێک: کۆتایی خۆپیشاندانەکان بە واتای رازیبوونی خەڵک نایەت
  • ئەمریکا ڤیزا بە تیمی زۆرانبازی ئێران نادات
  • تاوەکو ئێستا 35 رۆژنامەنووس دەستگیرکراون

هەواڵی زیاتر

Back to top button