ئێران 15 دامەزراوە و کەسایەتى ئەوروپى خستە لیستی گەمارۆکانییەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستێکی نوێی ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوە ئەوروپییەکانی راگەیاند  و دەڵێت، خراونەتە لیستی گەمارۆکانییەوە، کە ناوى چەندین کەسایەتى ناسراو و دامەزراوەى میدیایی تێدایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئەو کەسایەتی و دامەزراوە ئەوروپیانەى بەوە تۆمەتبار کردووە کە بەشێکن لە “پیلانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی” دژی حکومەتی ئێران”.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئەم کەسایەتی و دامەزراوانە، بەشێکن لە پیلانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی” دژی حکومەتی ئێران”

ناوی دامەزراوە و کەسایەتییە ئەوروپییەکان کە خراونەتە لیستى گەمارۆکانى ئێرانەوە:

یەکەم / دامەزراوەکان:

1- رادیۆ فەردا، بەشی فارسی رادیۆی ئەوروپای ئازاد

2- رادیۆ زەمانە

3- گۆڤاری شارلی ئیبدۆى فەرەنسى

4- کۆمپانیای Water Engineering Trading GmbH (W.E.T.))، بەشدارى لە بەرهەمهێنانى چەکی کیمیاییدا کردووە و فرۆشتوویەتى بە رژێمی سەدام حسێن.

5- کۆمپانیای (Gidlemeister Projekta GmbH) بەهەمانشێوە بەشدارى بەرهەمهێنەری چەکی کیمیاییدا کردووە و و فرۆشتوویەتى بە رژێمی سەدام حسێن.

دووەم / کەسایەتییەکان:

1- مایکل تراوترمەن، فەرماندەی پەیوەندییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای ئەڵمانیا.

2- هۆڵگێر کونکیل، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق.

3- ئێریک داڤید، نوێنەری دادی ئەوروپى بۆ کەمپی ئەشرەفی موجاهدینی خەڵق.

4- بێرنارد کۆشنێر، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری فەرەنسی.

5- هانا نومان، ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا

6- ریتا زوسموس، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

7- کلاودیا روس، جێگرى پێشووى سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

8- ڤوڵکەر بیک، ئەندامى پێشووی پەرلەمانى ئەڵمانیا.

9- نۆربێرت لامرت، ئەندامى پێشووی پەرلەمانى ئەڵمانیا.

10- کرامپ کارێنباوەر، وەزیرى پێشووی بەرگریی ئەڵمانیا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، ئەم کەسایەتی و دامەزراوانەى ئەوروپا هەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئێراندا پچڕاوە و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگیرێت، لە هەر شوێنێک کە ئێران تێیدا دەسەڵاتی هەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button