ئەندازیارانی جیهان خانووی سەرئاوکەوتوو دروستدەکەن

گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتەهۆى دروستبوونى لافاو لە شارەکانى کەنار دەریاکان

دروستکردنى خانوو لەسەر ئاو، پلانى نوێی ئەندازیارانى جیهانە، هۆکارەکەشى گۆڕانى کەشوهەوایە و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوی دەریاکانە. پێشبینیدەکرێت لە 75 ساڵى داهاتوودا سەدان ملیۆن هاوڵاتى بکەونە ئەو ناوچانەى لافاویان تێدا زیاتر دروستدەبێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2019، پێشبینی دەکرێت ئاستی دەریا لە جیهاندا لە ماوەی ئەم سەدەیەدا لە نێوان دوو بۆ حەوت پێ بەرزبێتەوە، رەنگە تاوەکو ساڵی 2100، لانیکەم 190 ملیۆن کەس بکەونە ناوچەکانی ژێرهێڵی پێشبینیکراوی بەرزبوونەوەی شەپۆلی دەریاکان.

توێژینەوەکە هۆشداری داوە و دەڵێت، دەبێت کۆمەڵگە کەنارییەکان لە سەرانسەری جیهاندا خۆیان بۆ داهاتوویەکی زۆر سەخت ئامادە بکەن.

توێژینەوە جیاوازەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی ئەگەر جیهان هیچ شتێک نەکات بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان، لافاوی کەناراوەکان تاوەکو ساڵی 2100 زیان بە 20%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی جیهانی دەگەیەنێت.

بەهۆی مەترسی لافاو، ئەندازیارانی بیناسازی لە جیهاندا دەیانەوێت شێوازی دروستکردنی شارەکان بگۆڕن و هەوڵدەدەن دیزاینەکانیان لەگەڵ واقیعی نوێی کەشوهەوادا بگونجێنن و لە درستکردنى یەکەى نیشتەجێبووندا کەرەستەی خۆڕاگر تێدا بەکاربهێندرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button