پێشنیازەیاسایەک: بانگەشەکردن بۆ گروپی پەلکەزێڕینە سزاکەی دەگاتە 24 ملیۆن دینار

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ پێشنیازەیاساکەی ئامادەکردووە

زووم:

بەگوێرەی پێشنیازەیاسایەک، کە 30 پەرلەمانتاری عێراق لەسەروو هەموویانەوە سۆران عومەر لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردووە، سزای بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی لە یەک ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 24 ملیۆن دینار.

“ئەو کەسەی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی دەکات، ئەگەر هاوڵاتییەکی ئاسایی بێت سزاکەی لە نێوان ملیۆنێک دینار تاوەکو هەشت ملیۆن دینار دەبێت، بەڵام ئەگەر بانگەشەکارەکە بەرپرس یاخود فەرمانبەری حکومی بوو، ئەوا سزاکەی لەنێوان پێنج ملیۆن بۆ 15 ملیۆن دینار دەبێت”.

“بەڵام ئەگەر فەرمانگەیەکی حکومی یاخود کۆمپانیا، یاخود رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بانگەشەکە ئەنجامبدەن، ئەوا سزاکەیان قورستر دەبێت، لە هەشت ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 24 ملیۆن دینار” بەگوێرەی پێشنیازەیاساکە، کە زووم دەقەکەی دەستکەوتووە.

“سزای بانگەشەکاران بۆ هاوڕەگەزخوازی قورستر دەبێت، ئەگەر بێتوو هەمان کار دووبارە بکەنەوە، تەنانەت لە جاری دووەمدا رێکخراوە مەدەنی و کۆمپانیاکان بۆ ماوەی 90 رۆژ مۆڵەتیان لێدەسەنرێتەوە و دواتریش تاهەتایە کۆتایی بە کارەکانیان دەهێنرێت لەنێو عێراقدا”.

بەگوێرەی یەکێکی دیکە لە مادەکانی پێشنیازەیاساکە، هەموو ئەو کەرەستە و کاڵایانە قەدەغەدەکرێن و رێگە لە هاوردەکردنیان دەگیرێت، کە هێما و سیمبولی هاوڕەگەزخوازانیان لەسەرە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button