رۆژنامە ئینگلیزییەکان: وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت دەکاتەوە کە ئاسایشی وڵاتەکەیان جێگیرە

خاوەنی کۆمپانیای تویتەر بەنیازی شەڕە لەگەڵ ئەپڵ

مانشێتی بەشێک رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ سێشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2022

 دەیلى ئێکسپرێس

  • بەهۆى خراپی کەرتى تەندروستى زیاتر لە پێنج هەزار نەخۆش لە بەریتانیا، بۆ چارەسەر چوونەتە دەرەوەى وڵاتەکە
  • پێدەچێت دووشەممەى داهاتوو حکومەتى تورکیا بڕیارى راگەیاندنى شەڕ دژى کوردى سوریا بدات
  • پوتین بەنیازە دووبارە هێرش بۆسەر خێرسون دەستپێبکاتەوە

دەیلى تەلەگراف

  • وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا 1.3 ملیار پاوەند بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانەکانى کۆرۆنا تەرخان دەکات
  • ریشی سوناک سورە لەسەر قەدەغەکردنى تۆڕبابینى هەوایی لە کەنار دەریاکان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتى پارێزگارانیش لێی یاخى دەین
  • ئیلۆن مەسک، نیازى راگەیاندنى شەڕى دژى کۆمپانیاى ئاپڵ هەیە، گومانى هەیە ئایفۆن دەنگى ئازاد لە ئاپەکەیانەوە دەدزرێت

تایمز

  • وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا پلانى هەیە ئەو کۆچبەرانەى وڵاتەکانیان ئاسایشی سەلامەتە دیپۆرتیان بکاتەوە، یەکێک لەوانە ئەلبانیایە
  • لە بەریتانیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداردەکرێنەوە منداڵان لە ناوەرۆکى “خراپ” بپارێزن
  • ئەمڕۆ ئینگلتەرا و وێڵس پێکەوە یارى دەکەن، بەرپرسانى هەردوو یانەکە هۆشدارى پێکدادانى هاندەرانیان دەدەن

گاردیان

  • ریشی سوناک هۆشدارى کۆتاییهاتنى پەیوەندییەکانى بەریتانیا و چین دەدات، بەهۆى وەڵامدانەوەى توندى پەکین بەرامبەر خۆپیشاندەران
  • هەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەک لە بەریتانیا ناوەرۆکى رەگەزپەرستى بلۆک نەکەن سزا دەدرێن
  • سێ کۆچبەر لە نەیجیریاوە بۆ ماوەى 11 رۆژ لەسەر نوکى کەشیتیەک بوون بۆ گەیشتنە ئەوروپا، بەڵام لە کەناراوەکانى ئیسپانیا دەستگیرکران

هەواڵی زیاتر

Back to top button