تۆمەتبارێكی “دزی سەدە” بە کەفالەت ئازاد کرا

تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە ترلیۆنێک دینار

دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ لە بەغداد، “نور زوهێر” یەکێک لە تۆمەتبارانى دۆسیەى دزینى پارەى دەستەى باجەکانى عێراقى بە کەفالەتى دارایی ئازادکرد.
نور زوهێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “موبدیعون”، تۆمەتبارە بە دزینى زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لە 3.7 ترلیۆن دینارەکەى دەستەى باجەکان.

نور زوهێر تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری دەستەی باجەکان

زیاء جەعفەر، دادوەر لە دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ و دادوەرى تایبەتمەند بە دۆسییەکانى نەزاهە، لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە ئازادکردنى نور زوهێر ئاماژەى بەوەداوە کە هیچ رێگرییەکى یاسایی نەبووە بۆ ئازادکردنى ئەو تۆمەتبارە و بەگوێرەى یاساى بنەماکانى دادگا سزایی ئازادکراوە.
گوتیشى ئازادکردنى نور زوهێر لەپێناو ئەوە بووە کە دەرفەتى پێبدرێت تا بابەتە داراییەکانى یەکلابکاتەوە و پاش گەڕاندنەوەى سەرجەم ئەو پارانەى کە لایەتى، ناوبراو رەوانەى دادگاى تایبەتمەند دەکرێت بۆ دادگاییکردن.
دادوەرەکەى دادگاى کەرخ دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە گوایە نور زوهێر بۆیە ئازاد دەکرێت تا رێگەى پێبدرێت موڵکە بارمتەکراوەکانى بفرۆشێت، لەوبارەیەوە گوتى “هەموو موڵکەکانى نور زوهێر بارمتەى لەسەرە و تا تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان، بارمتە لەسەر موڵکەکانى هەڵناگیرێت”.

هیچ رێگرییەکى یاسایی نەبووە بۆ ئازادکردنى ئەو تۆمەتبارە

15ی تشرینی یەکەمی رابردوو، وەزارەتی دارایی بە نوسراوێک داوای لە دەستەی نەزاهەی عێراقی کرد، کە لیکۆڵینەوە بکەن لە دیارنەمانی 3.7 ترلیۆن دینار کە لە هەژماری دەستەی باج لە بانکی رافیدەین ڕاکێشراوە.
لە 24ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکران، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆى عێراق، نور زوهێری بە یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانى دۆسیەی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەکەی بانکی رافیدەینى ناساند.

نور زوهێر تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەکەی بانکی رافیدەینە

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، تۆمەتبارەکە ویستبووی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە عێراق جێبهێڵێت.

ئێوارەی  یەکشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2022، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لە دۆسیەى “دزینى” پارەکانى دەستەى باجى ئاشکراکرد.

سودانى کە بەشێوازێکى جیاواز لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا دەرکەوت، چەندین فەردە پارەى لەملاولاى خۆى دانابوو، ئاماژەى بەوەکرد، لە قۆناغی یەکەمدا لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە زیاتر لە 182 ملیار دینار بگەڕێننەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button