مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمڕۆ، شەممە، 26ى تشرینى دووەمى 2022

 

قەبەس

  • 87%ی دەرچووانی بەشی راگەیاندن لە زانکۆ پەشیمانن لە خوێندنەکەیان
  • مۆندیالی قەتەر جوڵەی گەورەی خستووەتە نێو تویتەرەوە، لە چرکەیەکدا 20 هەزار تویت لەبارەی مۆندیالەوە دەکرێت
  • ئێران.. مانگرتن و ناڕەزایی لە مەشهەدەوە تاوەکو کوردستان

 

سەباح 

  • لیژنەی دارایی پەرلەمان: عێراق 300 هەزار بندیوار و 250 هەزار فەرمانبەری دوو موچە و سێ موچەی هەیە
  • عێراق بەمنزیکانە ڤاکسینێکی تازەی ڤایزەر هاوردە دەکات، کە دژی هەموو گۆڕاوەکانی کۆرۆنا کاردەکات
  • بەرگریی شارستانیی عێراق هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە

شەرقولئەوسەت

  • خۆپیشاندەرانی بەلوجستان پاڵپـشتیی کوردانی رۆژهەڵات دەکەن
  • پێدەچێت سودانی بڕیار لەسەر گۆڕینی پارێزگارەکانی عێراق بدات
  • سەرباری هەڵوێستی ئەمریکا.. تورکیا دوپاتیدەکاتەوە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە سوریا بەردەوامدەبێت

 

عەرەب

  • هێنانی تانک و زرێپۆش بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، نیشانی دەدات ئێران بەنیازە هێرشی فراوان دەستپێیکات
  • خەڵکی کۆبانێ دەترسن هێرشەکانی تورکیا جارێکی دیکە ژیانیان لێ حەرام بکاتەوە
  • مۆندیالی قەتەر بووەتە گۆڕەپانێک بۆ مشتومڕی سیمبولە سیاسییەکان

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button