هەولێر “پێنج میلیمەتر” لە لافاوەوە دوورە

هێڵی گەرم بۆ حاڵەتی لەناکاو خراوەتەکار

زوومی هەولێر:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە (24ی تشرینی دووەمی 2022) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند، لە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبونی لافاو لەئارادا دەبێت.

ئەگەر رێژەکە بگاتە 20 میلیمەتر بۆ کاتژمێرێک ئەوا ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

Resi

 

بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، پێشبینیدەکرێت بڕی باران بارین لە کاتژمێرێکدا 15 میلیمەتر بێت، ئەگەر رێژەکە بگاتە 20 میلیمەتر بۆ کاتژمێرێک ئەوا ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
ساڵانێکە لەکاتی بارانبارینی چڕدا لافاو لە بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکانی هەولێر دروستدەبێت، ئەمساڵ لە وەرزی هاوینەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ئامادەکاریی کردووە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.
ئومێد خۆشناو، گوتی، لە هاوینەوە دەستیان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و کردنەوەی رێڕەوی ئاوی هەولێر کردووە “زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەتر لە رێڕەوی ئاوی هەولێر پاککراوەتەوە و هەموو ئەو زیادەڕەوییانە لابراون، کە ساڵی رابردوو هۆکاربوون بۆ دروستبوونی لافاو”.

زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەتر لە رێڕەوی ئاوی هەولێر پاککراوەتەوە

 

“ئامادەکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەرزی هاویندا مەترسیی دروستبونی لافاویان کەمکردووەتەوە، ئەگەرچی هێشتا مەترسیی ماوە” بەگوتەی پارێزگاری هەولێر.
ساڵانی رابردوو خەڵکێکی زۆر لە شاری هەولێر بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت و 12 کەسیش گیانیان لەدەستدا، بۆیە ئەمساڵ لایەنی پەیوەندیدار چەندین هێڵی گەرمیان بۆ پەیوەندیکردن دابینکردووە، تاوەکو هاوڵاتیان بتوانن لە کاتی هەر رووداوێکدا پەیوەندییان پێوەبکەن.

ساڵی رابردوو لافاو 15 شوێنی هەولێری گرتەوە، جگە لە گیانلەدەستدانی 12 کەس، ئاو چووبووە نێو زیاتر لە دوو هەزار ماڵ. 402 خانوو زیانیان بەرکەوت، 867 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت.
زیانەکانی لافاوەکەی ساڵی رابردوو هەر ئەوەندە نەبوو، بەڵکو 153 دوکان و مارکێت و کارگە و پێشانگای ئۆتۆمبێل و گەراج زیانیان بەرکەوت، جگە لە زیان گەیاندن بە ژمارەیەکی زۆر زەوی کشتوکاڵی.
ئەوکات پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، زیانەکان بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێنرێن.

لە کاتی دروستبونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێریی پارێزگای هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتییانی شارەکە ده‌كات، له‌كاتی پێویستدا پەیوەندیی بەم ژمارانەوە بکەن:

هونەر عومه‌ر         07517806737

ئاراس ابراهيم       07504636508

مه‌حه‌ممه‌د جه‌واد  07504546324

چۆمان ناسر         07504671790

دڵشاد عه‌لی       07504907869

سالار محه‌ممه‌د    07504636379

سۆران عه‌بدوڵڵا   07504626935

بارزان که‌ریم        07504981053

جه‌عفر عوسمان  07504662360

رەنجدەر مه‌جید   07501193979

سالار قادر         07504660348

شەماڵ عومه‌ر    07503029064

ئه‌رشه‌د سه‌عید  07504828392

حاته‌م عه‌زیز      07514491225

نەوزاد ره‌حمان   07504477471

هێمن موسا      07504662943

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button