ئاسیاسێڵ نرخی کارتی مۆبایل کەمدەکاتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، پابەندی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دەبن، لە یەکی کانوونی دووەمەوە، نرخی کارتی مۆبایل کەمدەکەنەوە.

عومەر فالح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و میدیا لە ئاسیاسێل بە زوومی راگەیاند، پێشتریش داوامانکردووە باجی سەر باڵانس لاببرێت بۆئەوەی نرخەکەی لەسەر هاوڵاتیان کەمبکرێتەوە.

ئاسیاسێل خۆشحاڵە بە بڕیارەکەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق و وەک خزمەتی خەڵک ناوی دەبات، پابەندبوونی خۆشی بە بڕیارەکەوە دووپاتکردەوە.

ئاسیاسێڵ:

لە پێنجشەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە (2022/12/01) بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین

لە لایەکی دیکەوە ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس، دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان لە عێراق”.

بەیاننامەکەی ئاسیاسێڵ دەشڵێت “ئامادەیی تەکنیکیی و ڕێکخراوەیی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان”.

دوێنێ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رەزامەندى نیشاندا لەسەر داوایەکى وەزیرى پەیوەندییەکان، بۆ هەڵگرتنى باجى سەر کارتى مۆبایل و ئینتەرنێت کە لە ساڵى 2015ەوە و بە گوێرەى یاساى بودجە لە 20%ى باج خرابووە سەر کارتى باڵانسى کۆمپانیاکانى مۆبایل.

هەواڵی زیاتر

Back to top button