شارەوانیی سلێمانی دەستی بە رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی کرد

زووم:

شارەوانیی سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ نووسراوەکەی کردووە بۆ شارەوانییەکانی پارێزگاکە، دەڵێت، ناوەڕۆکی نووسراوی وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا جێبەجێبکرێت.

شارەوانی روونیکردووەتەوە، نووسراوەکە بۆ ئاسانکردن و خێراکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی زەوییە بەسەر فەرمانبەراندا.

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەکانی دیاریکردنی زەوییەکانیشی گشتاندووە بۆ شارەوانییەکان، بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button