مەسرور بارزانی: پێویستە هەرێمی کوردستان لە رێگەی گەشەپێدان بەشداربێت

زووم..

 

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەشداربێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، باسی لە گرنگیی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کرد، کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە کونسوڵی گشتیی تورکیای گوتووە، پێویستە هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پڕۆژە ستراتیژییە بەشداری بکەن.

رێگەی گەشەپێدان یەکێکە لە پرۆژە سراتیژییەکانی عێراق، بە هێڵی ئاسنین و رێگەی وشکانی، بەندەری فاو بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا، درێژیی رێگەکە هەزار و 200مەترە، 17 ملیار دۆلار تێچووی پڕۆژەکەیە، قۆناغی یەکەمی لە 2028 تەواو دەبێت، قۆناغی دووەم لە 2033 و قۆناغی سێهەم و کۆتاییش لە 2050 تەواو دەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button