ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت نێردرا بۆ بەغداد

زووم..

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەتی نوێی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

لەبارەی ناردنی لیستە نوێکەوە، وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێـت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانیان، لیستی ناوی 13 هەزار و 120 خاوەنپێداویستیی تایبەتی نوێ ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا، تا بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت.

ناردنی لیستەکە لەکاتێکدایە، لە خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق، هیچ بڕەپارەیەک بۆ دامەزراندن تەرخاننەکراوە، بەڵام دەسەڵات دراوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پارە لە خشتەیەکەوە بگوازێتەوە بۆ خشتەیەکی دیکە، بۆ دامەزراندن یان هەر پێداویستییەکی دیکە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button