وەزارەتی دارایی عێراق ئەگەری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران پێش جەژنی قوربان ئاشکرادەکات

 زووم:

ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم، لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە، تاکو ئێستا هیچ نیازێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەر لە جەژنی قوربان، کە دەکاتە 16ـی ئەم  مانگە.

بەگوێرەى ئاژانسەکە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ئەم مانگە، لەسەر خشتەی ئاسایی خۆیان دابەشدەکرێت، تائێستا هیچ بڕیارێکی سەرۆکوەزیران یان وەزیری دارایی لە ئارادا نییە بۆ دابەشکردنى مووچە بەر لە جەژن.

هەندێک جار حکومەتی عێراق خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی پێش جەژنەکان دابەشدەکرد، ئەگەر رۆژانی پشووی جەژنەکان هاوکات بووایە لەگەڵ رۆژەکانى کۆتایی مانگدا، ئەمەش وایکرد مووچەی فەرمانبەران رۆژێک یان دوو رۆژ پێش وادەى خۆی پێشبخات.

بەڵام جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە نێوان رۆژانى 16 بۆ 17ـی مانگ و 19 بۆ 20 کۆتایی دێت و دەوامی فەرمیش لە رۆژی یەکشەممە 23ـی حوزەیران پێش وادەی فەرمی دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکاتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button