حکومەتی هەرێم: هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان دەچنە بەغداد

 زووم:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان دەچنە بەغداد.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، دەڵێت، گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە و هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت و کۆمپانیاکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەچنە بەغداد.

راشیگەیاندووە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، لەو نێوەندە، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هاوسەنگ دەکاتەوە لە چوارچێوەی دەستوور بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی گەنجینەی گشتی.

حکومەتی هەرێم دووپاتیکردووەتەوە، پێویستە ئەو هەنگاوە  لەسەر بنەما دەستوورییەکان و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button