وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: 63 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە

 زووم:

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵدا 63 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، 10 توشبوو گیانیانلەدەستداوە

سامر حەبیب بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتەرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا 63  حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، پارێزگای زیقار لەڕووی ژمارەی توشبوون و گیانیانلەدەستدان، لە پلەی یەکەمدایە، بەتۆمارکردنی 15 حاڵەتی توشبوون و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان

هەروەها رایگەیاند، رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ رێگری لەگواستنەوەی ئاژەڵ لەو ناوچانەی تای خوێنەبەربوونی تێدایە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و ئەنجامدانی قوربانی، پارێزگاکانیان ئاگادارکردوەتەوە لیژنەکانی ڤێتێرنەری چاودێرییەکانیان توند بکەنەوە و  رێگە نەدەن ئاژەڵەکان دوور لە چاودێریی و لە دەرەوەی کوشتارگەکان سەرببڕدرێن.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button