حکومەتى عێراق پێشوازی لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەركی یۆنامى دەکات

زووم…

 

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی نوێنەرایەتیی نەوەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق، ناسراو بە یۆنامى، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 درێژبکاتەوە و لەو کاتە بەدواوە ئەرکەکەی لە عێراق کۆتایی دێت.

باسم عەوادی دەڵێت، كۆتاییهێنان بە ئەركی نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button