نرخى نەوت بۆ 81 دۆلار دابەزى

زووم…

 

لە کاتى داخستنى بۆرسەى جیهانى، نرخى نەوت دابەزى، یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 81 دۆلار و 11 سەنت و خاوى تەکساسیش بۆ 76 دۆلار و 99 سەنت دابەزى.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵیی رۆیتەرز، دابەزینى نرخی نەوت پەیوەندى بە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئۆپیک پڵەسەوە هەیە کە پێشبینى دەکرێت کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت تا کۆتایى ئەمساڵ درێژبکەنەوە.

بەهۆى بڕیارى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەسەوە، لە مانگى سێى ئەمساڵەوە ئەمریکا ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى بەرزکردووەتەوە بۆئەوەى رێگە لە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بگرێت، بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتى زانیاریى وزەى ئەمریکا، هەرچەندە ئاستى بەرهەمهێنانی نەوت لەئێستادا کەمە، بەڵام خواستیش لەسەرى بەڕێژەى سفر و لەسەدا چوار کەمیکردووە کە دەکاتە 19 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button