بەهۆی گرنگییەکەیەوە میسرییەکان نانیان ناو ناوە (عیش)، واتە ژیان

ئێستا حکومەت نرخەکەی 300% بەرزکرووەتەوە و ژیان لای میسرییەکانی سێ هێندە گران کردووە

زووم…

 

لە شۆڕشی 2011، کاتێک دەسەڵاتی حوسنی موبارەکیان رووخاند، پێش ئازادی و دادپەروەری، داوای نانیان دەکرد.

نان شادەماری ژیانی 70  ملیۆن میسرییە، سینەمای میسر دەیان  فیلم و بەرهەمی لەسەر نان هەیە، نانێک لەبەر پیسی و خراپی بەزۆر دەخورێت.

لە فیلمی چێشتلێنەری سەرۆک، هونەرمەندی بەناوبانگ تەلعەت زەکەریا، سەرۆک پێی دەڵێت، دەمەوێت لەو نانە بخۆم، خەڵکی دەیخۆن، ئەویش دەڵێت، دوور لە گیانی تۆ قوربان.

ئێستا و لەگەڵ ئەو دۆخە خراپەی ناندا، حکومەت پاڵپشتی کەمکردەوە و نرخی نانی لەسەدا سێ سەد زیادکرد.

یەک نان پێشتر بە پێنج قرش بوو، ئێستا بە 20 قرشە، بە شێوازێکی دیکە، یەک دۆلار 235  نانی پێدەکڕیت، بەڵام میسرییەکان ئەوەندە هەژارن، ئەم نرخە نوێیە وەکو کارەساتێک تەماشا دەکەن،  چونکە زیاتر لە 35 ملیۆن میسری لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و داهاتی مانگانەیان کەمترە لە 20 دۆلار.

لەگەڵئەوەشدا بە گوێرەی فۆڕمی خۆراک، هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت لە رۆژێکدا پێنج نانی حکومەت وەربگرێت.

لە 1998ـەوە حکومەت بە نرخی پاڵپشتیکراو نان دەدات بە خەڵکەکەی، ئەمە بۆ یەکەمجارە نرخ بەرز دەکاتەوە، بەڵام پێشتر کێشی یەک نانی لە 150 گرامەوە بۆ 90 گرام کەمکردووەتەوە.

حکومەتی میسر تووشی قەیرانێکی ئابووری بووە، لە مێژوویدا وێنەی نییە،

وڵاتانی هاوپەیمانی لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکان بە ملیاران دۆلاری پێدەدەن بەڵام هێشتا لەو دۆخەی تێی کەوتووە رزگار نەبووە.

ئیمارات لە سەرەتای ئەمساڵ 35 ملیار دۆلاری خستە بانکی ناوەندی میسرەوە، سندوقی دراو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار قەرزی پێداوە، گرێبەستیکردووە بۆ پرۆژەیەکی گەشتیاریبە 170 ملیار دۆلار کەچی، ئەوەندە دۆخی دارایی خراپە پەنای بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نان بردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button