لە ئەفغانستان،جەنگی وێرانکەر،  مین و تەقەمەنیی نەتەقیوی جۆراوجۆری بەجێهێشتووە.

مین و تەقەمەنییەکان بووەنەتە هەڕەشە و مەترسیی گەورە لەسەر خەڵک، بەتایبەت منداڵان.

زووم…

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە، لە هەر  48 کاتژمێرێکدا منداڵێکی ئەفغانی دەبێتە قوربانی.

ئەحمەد سەید، قوربانییەکی مینە و برایەکیشی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە، داوای پاککردنەوەی گوندەکەیان دەکات لە مین و تەقەمەنی، بۆ ئەوەی کەسی دیکە وەکو ئەو براکەی نەبێتە قوربانی و دەڵێت: بیری براکەم دەکەم، دەمەوێت گوندەکەمان پاکبکرێتەوە  لە مین و  تەقینەوە، براکەم شەهید بوو، نابێت جارێکی تر خەڵک شەهید ببن و بکوژرێن.

شەوبۆ، دایکێکە، کوڕە تەمەن 14 ساڵەکەی بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەیەکی جەنگەوە گیانی لەدەستداوە، چیرۆکی لەدەستدانی کوڕەکەی دەگێڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی زۆر لە ماڵەکەیان دوورنەکەوتووەتەوە، بەڵام کوڕەکەی بووە قوربانی.

ئەو دایکە باس لەوەدەکات کە  ئەوان لە ماڵەوە دانیشتبوون، کوڕەکە هاتەوە و بڕێک ئاوی هێنابوو، گالیسکەکەی راگرت، لەگەڵ کوڕێکی دیکەداچووە دەرەوە، زۆر دوور نەڕۆیشتبوو کە بۆمبێک تەقیەوە پیایدا، بەپەلە گەیشتە سەر کوڕەکەی، بەڵام خەڵکەکە ناردیانەوە بۆ ماڵەوە،و بە ئۆتۆمبیل بردیان، دواتر ئاگاداریان کردنەوە کە شەهید بووە.

نیک پۆند، سەرۆکی بەشی چالاکیی مین لە رێکخراوی یونامی دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی ئەو ژمارە زۆرەی مین و تەقەمەنی لە ئەفغانستان ئەوەیە، جەنگێکی زۆر لەو وڵاتە روویداوە، هۆکاری زۆریی قوربانیەکانیش کەمی هۆشیاری و یاریکردنی منداڵانە بە مین و تەقەمنییەکان، یان کۆکردنەوە و فرۆشتنیانە، هەروەها گەورەترین هۆکاری برینداربوون و بوونە قوربانی، یاریکردنە بەو شتانەی لەسەر زەوی کەوتوون و  پاشماوەی شەڕن، هۆکارێکی دیکەش  ئەوەیە، شەڕێکی زۆر لەم وڵاتەدا روویداوە، یان کۆکردنەوەی کانزاکانە بۆ فرۆشتن، چونکە خەڵک پێویستیان بە پارەیە.

بەهۆی هەژارییەوە، ئەفغانییەکان ناچارن لە تەقەمەنییەکان نزیکببنەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، کۆیاندەکەنەوە و وەکو ئاسنە کۆن دەیفرۆشنەوە بۆ پەیداکردنی بڕێک پارە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button