دۆسیەى یاسایی بۆ پێنج پەرلەمانتارى پێشووی هەدەپە کرایەوە

دادوەری کۆماریی لە ئەنقەرە داوا دەکات پێنج پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە 19 هەزار ساڵ زیندانیی بکرێن

زووم…

 

دۆسیەى یاسایی بۆ پێنج پەرلەمانتارى پێشووی هەدەپە کرایەوە، 29 تۆمەت خراوەتە پاڵ پێنج پەرلەمانتارى پێشووی هەدەپە و دادوەری کۆماریی لە ئەنقەرە داوا دەکات پێنج پەرلەمانتاری هەدەپە 19 هەزار ساڵ زیندانیی بکرێن

لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کۆبانی، دادوەریی کۆماریی ئەنقەرە دۆسیەى یاسایی لەسەر پێنج پەرلەمانتارى پێشووی هەدەپە کردوەتەوە و داواشدەکات بۆ هەر یەکێکیان دادگا 38 جار سزاى زیندانى هەتاهەتاییان بەسەردا بسەپێنێت.

بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سەباحی تورکی، لە چوارچێوەى  بەردەوامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کۆبانی، دادوەریی کۆماریی تورکیا دۆسەیەیەکی 298 لاپەڕەیی بۆ دادگاییکردنى هەریەک لە هودا کایا، سەرپیل کەمالبای، فاتمە کورتوڵان، گارۆ پایڵان، پیرۆ دوندار ئامادەکردووە و دۆسیەکەى بۆ دادگای سزا قورسەکانى ئەنقەرەی ناردووە.

بەگوێرەى هەواڵەکە ناوبراوان بۆ هەر یەکێکیان 29 تۆمەتیان خراوەتە پاڵ و بە سەرجەمیان داواى زیندانیکردنیان بۆ 19 هەزار و 680 ساڵ زیندانیکردن دەکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button