محەمەد قاڵیباف بە دوانزەهەمین سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

زووم…

 

محەمەد قاڵیباف بۆ جاری دووەم و وەک دوانزەهەمین سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردرایەوە دوای ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی 287 پەرلەمانتار هەڵبژاردنی بۆ سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام دا، محەمەد قاڵیباف توانی 198 دەنگ بەدەستبهێنێت و بۆ ماوەی یەک ساڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، هەردوو رکابەرەکەشی، موجتەبا زننوری 60 دەنگ و مەنوچەر موتەکیش تەنها پێنج دەنگیان بەدەستهێنا.

هەروەها هەڵبژاردنی کرا بۆ دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە لە 12 کەس پێکهاتووە کە بریتین لە سەرۆک و دوو جێگرەکەی، لەگەڵ شەش سکرتێر و سێ چاودێر.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button