لە ئێران 233 کەس بەهۆی قارچکەوە ژەهراوی بوون و زۆرترینیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانن

زووم…

 

گوتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لەسەر ژەهراویبوونی خەڵک بە قارچک لەو وڵاتە رایگەیاند کە لە نەورۆزەوە تا ئێستا 233  کەس بەهۆی خواردنی قارچکی کێوی لە ئێران ژەهراوی بوون.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیسنا، بابەک یەکتاپەرەست گوتیشی: ژمارەی سەردانیکردنی ژووری فریاکەوتن بەهۆی ژەهراویبوون بە قارچک لەم ماوەیەدا پێنج هێندە زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 14 کەس له نەخۆشخانه لەژێر چاودێریدان، ئەوانی تریش له نەخۆشخانه دەرچوون.

پارێزگاکانی لوڕستان، سنە و کرماشان بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوی بەرزترین پلەی ژەهراویبوونیان هەیە لە ئاستی ئێراندا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button