دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا بەسەر شێرپەنجەدا زاڵبوو

زووم..

 

“فرانک کاپریۆ”، ناسراو بە دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا چاکبوونەوەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە راگەیاند و دەڵێت، “بە رێگاوەم بەرەو رۆژانی شادی”.

فرانک کاپریۆ لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2023 رایگەیاند، دووچاری نەخۆشیی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە، بەڵام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی و تیمە پزیشکییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “دوای وەرگرتنی چارەسەری کۆتایی، زەنگی زاڵبوونم بەسەر شێرپەنجەدا لێدا”.

فرانک کاپریۆ دادوەرێکی 88 ساڵی ئەمریکییە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دادگاییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میهرەبانیی بەرامبەر بە تۆمەتبارەکان، ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە و بە دادوەرە میهرەبانەکە ناسراوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button