سەرباری بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی بەڵام ئیسرائیل رەفەح بۆردوومان دەکات

زووم…

 

سەرباری بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتیی کە تێیدا فەرمانی بە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە رەفەح رابگرێت، بەڵام سوپای ئیسرائیل شاری رەفەحی لە باشووری غەزە بۆردوومان کرد.

ئاژانسی فرانس پرێس زانیاریی لە چەند شایەتحاڵێک وەرگرتووە و دەڵێن، شەوی رابردوو ئیسرائیل بۆردوومانەکانی لەڕێی فڕۆکە و تۆپخانەوە بۆسەر کەرتی غەزە بەتایبەتی شاری رەفەح چڕکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی غەزە، لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل ماڵێک لە رۆژهەڵاتی رەفەح کراوەتەئامانج و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بووە.

لەسەر سکاڵای باشووری ئەفریقا، هەینی رابردوو دادگای دادی نێودەوڵەتیی کۆبووەوە و بڕیاریدا ئیسرائیل دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە غەزە رابگرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button