ماکرۆن بە سەردانێکی سێ رۆژی دەچێتە ئەڵمانیا

ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و زاڵبوونە بەسەر ناکۆکییەکاندا

زووم…

ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ئەڵمانیا دەکات و سەردانەکەی سێ رۆژ دەخایەنێت، ئامانجی سەردانەکەش جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و زاڵبوونە بەسەر ناکۆکییەکاندا.

ئەم سەردانە دوو هەفتە بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپایە، هێمایە بۆ یەکڕیزی و دۆستایەتی نێوان دوو زلهێزترین وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

کۆشکی ئێلیزێی فەڕەنسا لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، دەکرێت باس لە زۆر کێشەی دووقۆڵی نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا بکەین، بەڵام هەمیشەییبوون و قوڵێتی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو گەلەدا هەیە، ئەم سەردانەش دەرخەری ئەم تایبەتمەندییانەیە.

دوای سەردانەکەی جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بۆ ئەڵمانیا لە ساڵی 2000، ئەمە یەکەم جارە سەرۆکێکی وڵاتەکە سەردانی ئەڵمانیای دراوسێی بکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button