جووتیارانی حەسەکە ناچارن پێش هاتنی وەرزی خۆی، گەنمەکەیان دروێنە بکەن

زووم…

 

جووتیارانی حەسەکە لە رۆژاڤا ناچارن پێش هاتنی وەرزی خۆی، گەنمەکەیان دروێنە بکەن سا بەڵکو زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە، چونکە پلەی گەرمای بەرز و بارانی بەخووڕ، گەنمەکەی تەواو لاواز کردووە و بەرهەمێکی ئەوتۆی نییە.

حوسێن مەجید جووتیارێکی کوردی تەمەنی 74 ساڵە، ئەو ساڵانێکە خەریکی چاندنی گەنمە و دەڵێت، ئەمە کاتێکی باش نییە بۆ دروێنەکردن، بەڵام ناچارن چونکە بەرهەمی ئەمساڵ ئەوەندە خراپە، گوڵێک چەند دانەیەکی کەم گەنمی تێدایە!

مەجدەل عەبدولکەریمی تەمەن 58 ساڵ پێی وایە، بەرهەمی گەنم لە حەسەکە بەڕێژەی 60% کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا کە هۆکارێکی سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوایە!

جگە لە ئافاتی سروشتی، جووتیارانی رۆژاڤا بە دەستی ئیدارەدانی خراپی سایلۆکان و وەرگرتنی گەنمەکانیانەوە دەناڵێن، گەنمەکانیان پارە ناکات و کرێی گواستنەوەش زۆر گرانە و پارەکەشیان درەنگ پێ دەدرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button