بەهۆی رۆچوونی زەوی لە پاپوا گینیای نوێ چارەنووسی زیاتر لە 300 کەس نادیارە 

زووم..

 

رۆچوونی زەوی لە پاپوا گینیای نوێ زیاتر لە هەزار خانووی خاپوور کرد و چارەنووسی زیاتر لە 300 کەسیش نادیارە

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە، رۆچوونەکە بووەتە هۆی روخانی هەزار و ١٨٢ خانووی ناوچەکە و زیاتر لە 300 کەسیش کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی بینا و خانووە روخاوەکان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە تیمە فریاگوزارییەکان تا ئێستا تەنها تەرمی چوار کەسیان دەرهێناوە.

کارەساتەکە شەش گوند و شارۆچکەی ناوچە دوورەدەستەکانی ویلایەتی ئینگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button