پلاندانانی عێراق: زیاتر لە هەزار و 400 پڕۆژە راگیراون و کاراکردنەوەیان 24 ترلیۆن دیناری دەوێت

زووم..

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هەزار و ٤٥٢ پڕۆژە کارەکانیان تەواونەکراون و پەکخراون و دەستپێکردنەوە و کاراکردنەوەشیان 24 ترلیۆن دیناری دەوێت.

بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی عێراق، وەزارەتەکە پلانى هەیە تاکو ساڵی 2025 کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت، بۆ تەواوکردن و قەرەبووکردنەوەی پەکخستن و راگرتنیشیان، پێویستى زیاتر بە 24 تریلیۆن دینارە.

سەرۆکوزیرانى عێراقیش هەمان ئەو بەڵێنەى داوە بۆ کۆتایهێنان بەو کێشەیە و دەڵێت پڕۆژە پەکخراوە کەڵەکەبووەکان بوونەتە میرات و بۆ حکومەت ماوەتەوە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە کۆتایی بەو پرسە بهێنرێت.

محەمەد شیاع سودانى گوتوشیەتی، هۆکاری ئەو پڕۆژە تەواونەکراوانە، نەبوونی چاودێریی و گەندەڵییە لە جێبەجێکردندیان، بەجۆرێک هەندێکیان 30% بۆ 35%یان تەواوکراوە، بەشێکی دیکەیان دەگەڕیتەوە بۆ پێش ساڵی 2014.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button