بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاری ئاوی پڕۆژەکان

ئاوی سلێمانی: ئەگەر هەر کەسێک رۆژانە یەک لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆ بدات یەک ملیۆن لیتر دەگەڕێتەوە

زووم…

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاری ئاوی پڕۆژەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە. دەشڵێت، ئەگەر هەر کەسێک رۆژانە یەک لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆ بدات ئەوا یەک ملیۆن لیتر ئاو دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، بەرەو وەرزی گەرما و زیاتر پێویستی ئاو دەڕۆن و هیوادارن بە هەموو لایەک هاوکاری یەکتر بن بۆ ئەوەی کەمترن گرفتی کەم ئاوی هەبێت لە شارى سلێمانى.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەر هاووڵاتیاک ڕۆژانە تەنها یەک لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆ بدات ملیۆنان لیتر ئاو دەگەڕێتەوە و ئەو شوێنانەی گرفتی کەم ئاویان هەیە سودی لێدەبینن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەشڵێت، ئەگەر شکاویەکتان بەدی کرد دەست بەجێ بەڕێوەبەرایەتیەک ئاگاداربکەنەوە تا بە زووى چارەسەر بکرێت.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button