تەندروستی عێراق: 27 برینداری غەزە بۆ چارەسەرکردن گەیەندرانە بەغداد

زووم..

 

یەکەم کاروانی بریندارانی غەزەی فەلەستین بۆ چارەسەرکردنیان لە عێراق گەیشتنە شاری پزیشکی لە بەغدادی پایتەخت.

هانی عەقابی بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئاماژەی بەوەداوە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق چارەسەر بۆ بریندارانی غەزەی فەلەستین دەکرێت و  یەکەم کاروانی بریندارەکانیش گەیشتونەتە بەغداد کە ژمارەیان 27 بریندارە لەگەڵ 42 منداڵ و کەسی بەتەمەن کە هاوەڵیانن.

دەشڵێت، ژمارەیەک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و سەرجەمیان لە شاری پزیشکی لەبەغدادی پایتەخت چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسن لە گواستنەوەی بریندارەکان و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ بریندارەکان و ئەوەش دوا کاروانی بریندارەکان نابێت و برینداری دیکەش لە غەززەوە دەهێنرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button