شەرقلئەوسەت: پارتی و یەکێتی بە نهێنی رێککەوتنیان لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکوک کردووە

زووم؛

رۆژنامەی شەرقئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی و پارتی بە نهێنی رێککەوتنیان لەسەر پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کردووە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، پۆستەکە لەنێوان پێکهاتەی کورد و عەرەب دەکرێتە نۆرە و هەریەکەیان دوو ساڵ لەسەر یەک پۆستەکە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئەم رێککەوتنە نوێیە پێکهاتەی تورکمان لە دەرەوەی هاوکێشەکە دەبێت.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئێستاش قسە لەسەر ئەوە دەکرێت چ لایەنێک دوو ساڵی یەکەم وەربگرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەم بابەتە لەنێوان براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکان یەکێتی و پارتى رێککەوتنى لەسەر کراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button