تەندروستیی سلێمانی: توشبوویەکی تای خوێنبەربوون بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت

پێشتر زووم تۆمارکردنی حاڵەتەکەی ئاشکراکرد بەڵام ئەوکات تەندروستیی سلێمانی رەتیکردەوە

زووم…

 

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تووشبووەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون کە لە نەخۆشخانەی شار تۆمارکرا بە تەندروستییەکی باشەوە نێردرایەوە ماڵەوە.

هەفتەی رابردوو، زووم وەک یەکەم میدیا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ئەمساڵی نەخۆشییەکەی لە سلێمانی ئاشکراکرد، هەرچەندە ئەو کاتە بەرپرسانی تەندروستی رەتیانکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ و دوای چاکبوونەوەی، بوونی حاڵەتەکەی پشتڕاستکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد،  توشبووەکە تەمەنی 23 ساڵە و خەڵکی پارێزگای کەرکوکە، پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە کە نیشانەکانی  تای خوێنبەربوونی هەبووە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی پشکنینی لێ وەرگیراوە و نێردراوە بۆ بەغداد، دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بووە.

تەندروستیی سلێمانی راشیگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی هەشت رۆژ، توشبووەکە بە تەندروستییەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کراوتەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button