وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشى قەدەغەکرد

زووم…

 

وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشیان قەدەغەکردووە لەبەرئەوەی هیچ رێگەپێدانێکیان نییە و لە وەزارەتەکەیان تۆمارنەکراون.

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەن، نووسراوی رێگەپێدانی وەزارەتیان نییە، بۆیە بە بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژمار دەکرێن، كۆدەكرێنەوە و لەنێویش دەبردرێن.

دەشڵێت، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان بۆ دروستکردن یان هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان رێگەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی وەربگرن.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لە بازاڕەکاندا دەستبەسەر ئەو خواردنەوە وزەبەخشانەدا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن. دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتبەر.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button