بەنداوی دەبەندیخان کەمتر لە یەک مەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون

زووم…

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشکرایکرد، تەنها 84 سانتیمەتر ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوەکە و چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا سەرڕێژ بێت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ زووم گوتی، ئەمساڵ لە ناوچەکە نزیکەی 840 ملم باران باریوە کە نزیکەی 306 ملم زیاتر بووە لە ساڵی پار، ئەمەش  بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەنداوەکە.

گوتیشی، لەمساڵدا ئاستی ئاوەکە نزیکەی 10 مەتری زیاترە لە ساڵی پار، ئەگەر ئاستی تێڕژان و بەردەنەوەی ئاو وەک ئێستا بمێنێتەوە، لە نێوان 7 بۆ 10 رۆژی داهاتوو سەرڕێژ دەبێت .

سامان ئیسماعیل ئاشکراشیکرد، لە ئەگەری سەرڕێژبوونیدا، هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نابێت، چونکە ساڵانە چارەسەری کێشەکانی دەکرێت.

گوتیشی، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجای هەیە لە ساڵی 2019شدا سەرڕێژ بوو، بەڵام هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبوو.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button