وەزیری دەرەوەی تورکیا: نامانەوێت لایەنە دەرەکییەکان ململانێیەکانیان بھێننە ناوچەکەمان

زووم…

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەوەی لە کۆتایی ھەفتەی رابردوودا روویدا، نیشانی ھەمووان دا کە ئەگەری روودانی شەڕ لەنێوان وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، زۆر دوور نییە و ھێشتا ئەو مەترسییە بەردەوامە.

ھاکان فیدان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی ھاوبەشدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دۆحە رایگەیاند، وڵاتانی هەرێمی نایانەوێت لایەنە دەرەکییەکان ململانێیەکانیان، بھێننە ناوچەکە.

گوتیشی، ئێمە ھەر لەسەرەتاوە جەختمان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە مەترسی ئەوە ھەیە، ئەو تاوانانەی ئیسرائیل لە غەزە ئەنجامییان دەدات، ململانێی هەرێمی لێبکەوێتەوە و ھۆشدارییان دا لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێیەکان لە ناوچەکەدا.

ھاکان فیدان جەختیشی لەوە کردەوە کە بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەپیناو مانەوەی لە دەسەڵات، ھەوڵدەدات ناوچەکە بەرەو شەڕ پەلکێش بکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button