بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە لە ژاپۆن روویدا و هەشت کەس بریندار بوون

زووم…

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت سێ پلە لە ژاپۆن روویدا و میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کەلوپەلەوە بووە.

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، درەنگی شەوی رابردوو، لە باشووری ژاپۆن بومەلەرزەکە روویداوە. بومەلەرزەکە زیانى مادى کەمە و مەترسی روودانی تسونامی ناکرێت.

ژاپۆن بەوە ناسراوە کە بومەلەرزەی زۆر تێدا روودەدات و ساڵی 2011 بەهێزترین بوومەلەرزە لەوێ روویدا و بەهۆیەوە تسونامی روویدا و نزیکەی 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button