نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان بە ئومێدەوە لە سەردانەكەی سودانی دەڕوانێت

زووم:
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی كوردستانی بۆ سەردانی شاندەكەی عێراق بۆ ئەمریكا دووپاتكردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بە ئومێدەوە لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا دەڕوانێت.

هەروەها نووسیویەتی، “پشتیوانیی تەواوی سەردانەكە دەكەین و متمانەمان هەیە شاندەكە نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەكانی تەواوی عێراقییەكان دەكات”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوادارە دیدارەكان ئەرێنی و سەركەوتووبن و ببنە هۆی باشتركردن و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا.

چەند رۆژێکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک لە ئەمریکایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە بکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button