ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە

زووم..

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوەکانى لەگەڵ ئیدارەى بایدن لە واشنت دەستپێدەکات.

کارنامەى کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆى بەمشێوە دەبێت؛ کاتژمێر 8:30 بۆ 9ی بەیانی بە کاتی واشننت، کە دەکاتە کاتژمێر 3:30 بۆ 4ی دوانیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پێکەوە نانى بەیانى دەخۆن. لەم کۆبوونەوەیەدا دیلان  غەفوور، پەرلەمانتارى کورد لە عێراق لەگەڵى بەشدار دەبێت.

سودانى دواتر دەچێتە کۆشکى سپی و کاتژمێر 12 بۆ 1ی نیوەڕۆ، کە دەکاتە حەوت بۆ هەشتی ئێوارە بە کاتی هەولێر، بۆ یەکەمجار لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

دواى کۆتاییهاتنى ئەم کۆبوونەوەیە، لە کاتژمێر 2:30 بۆ 3:30ی دوانیوەڕۆ، کە دەکاتە 9:30 بۆ 10:30ی شەو بە کاتی هەولێر سودان لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە باڵەخانەی پێنتاگۆن کۆدەبێتەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button