مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمڕۆ، 17ى تشرینى دووەمى 2022

تایمز

  • بەهۆی کارنەکردنی پزیشکەکانى بەریتانیا لە رۆژە پشووەکلاندا، قەیرانێکی دیکە بەرۆکی کەرتی تەندروستی وڵاتە دەگرێت
  • لە دوای گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی پۆڵەندی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکەوە، کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا داوای سیستەمی بەرگری هێرشی ئاسمانی لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات
  • بەهۆی پاکێجی بەرزکردنەوەی داهاتی باج لە بەریتانیا، دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتە زۆرترین پشکی پێدانی باجیان بەردەکەوێت

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەرپرسانی باڵای بەشێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لە ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکەی پۆڵەندا بە ئەنقەست نەبووە
  • ئیلۆن مەسک، خاوەنی تویتەر بە کارمەندەکانی گوتووە بەرگەی سەختی کاتژمێرەکانی کارکردن بگرن یان تاوەکو سێ مانگ کۆمپانیاکە جێبهێڵن
  • کۆمارییەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەگرنەوەدەست

دەیلی تەلەگراف

  • دوای بڕیاری حکومەتى بەریتانیا بۆ بەرزکرنەوەى باج بە بڕی 24 ملیار پاوەند، خەڵکی وڵاتەکە روبەڕوی گێژاوێکی دیکە دەبنەوە
  • ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند هیچ “گومانێکی” نییە ئەو موشەکەی لە پۆڵەندا کەوتەخوارەوە، لەلایەن روسیاوە هەڵدراوە
  • حکومەتی ئێران ئەمساڵ پلانی رفاندن و کوشتنی 10 هاوڵاتی بەریتانی داناوە، کە بە “دوژمنی رژێمەکەی” ناوی بردوون”

ئای

  • جێرمی هەنتی، راوێژکاری خەزێنەی بەریتانیا سەردەمی نوێی دەستپێوەگرتنی بودجەی گشتی وڵات رادەگەیەنێت
  • نرخی بلیتی گەشتکردنی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی تاوەکو ساڵی 2030 بە بەرزی دەمێنێتەوە، بەرزتر لە پێش هاتنی کۆرۆنا
  • سەرەڕای قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا، رەگەزپەرستی لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە نەخۆشانی هەراسانکردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button