٣٠ خۆپیشاندەری وان بە زیندانیکردن سزادران

زووم…

 

تورکیا ٣٠ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی وانی بە زیندانیکردن سزادا.

بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى ئامیداخەبەر، لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردووی وان ٢٦٠ کەس دەستگیرکراون، ئاسایشی وان بڕیاریداوە ٣٠ کەسیان رەوانەی زیندانی بکات و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەی دیکە بەردەوامە.

دەستگیرکراوەکان تۆمەتى پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوى تیرۆریستىیان دراوەتە پاڵ.

هەفتەى رابردوو، بەهۆى بڕیارەکەى دەستەى باڵاى هەڵبژاردن بە پێنەدانى بەڵگەنامەى دەستبەکاربوون بە عەبدوڵا زەیدان سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان، بۆ ماوەى دوو رۆژ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو و بەوهۆیەوە ٢٦٠ هاوڵاتى دەستگیرکران، ١٥ـیان مێرمنداڵن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button