تاڵیبان دەیەوێت بەکارهێنانی فەیسبووک لە ئەفغانستان قەدەغە بکات

زووم…

 

بزووتنەوەی تاڵیبان بە نیازە بەکارهێنانی فەیسبووک لە ئەفغانستان سنووردار بکات یاخود بە تەواوی قەدەغەی بکات.

تۆڕی هەواڵی ئەفغانستان ئینتەرناشناڵ دەڵێت، نەیجبوڵا حەقانی وەزیری زانیاری و پەیوەندییەکانی تاڵیبان رایگەیاندووە وەزارەتەکە پلانێکی بۆ سنووردارکردن یان قەدەغەکردنی تەواوەتی فەیسبووک لە ئەفغانستان ئامادەکردووە.

وەزیرەکەی تاڵیبان پاساوی بە فیڕۆدانی کاتی گەنجانی بۆ ئامادەکردنی ئەو پلانە گەڕاندووەتەوە و گوتوویەتی  زۆرینەی گەنجانی ئەفغانستان لە رووی زانستییەوە لاوازن و نەخوێندەوارن.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەفغانستان ئینتەرناشناڵ، بزووتنەوەی تاڵیبان هێزێکی پۆلیسی تایبەتی دروستکردووە بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی فەیسبووک تا بتوانرێت بەکارهێنانی سنووردار بکرێت یاخود بە تەواوی قەدەغەبکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button