وەزارەتی نەوتی عێراق: تا ساڵی 2030 بەرەو وزەی تازەبووەوە هەنگاودەنێین

زووم…

 

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق بەرەو بەکارهێنانی وزەی تازەبووەوە هەنگاودەنێت.

رۆژنامەی سەباح لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، سەرباری ئەوەی عێراق بەتەواوەتی پشتی بە کەرتی نەوت بەستووە و بە شادەماری ژیانی دادەنرێت، بەڵام هەر بەهۆی ئەم کەرتەوە رێژەیەکی بەرزی پیسبوونی ژینگە رووی لە وڵاتەکە کردووە.

عاسم جیهاد لەوبارەیەوە بە رۆژنامەکەی گوتووە، لە دوای ٢٠٠٣ـەوە پلانیان داناوە بۆ کەمکردنەوە سووتانی گاز، ئەم پلانە لە ساڵانی داهاتووشدا تا ساڵی ٢٠٣٠ دەبێتەهۆی بەرهەمهێنانی وزەی تازەبووەوە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی عێراق دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە سەباحی گوتووە، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان واژۆکردووە بۆ دامەزراندنی وێستگەی بابل و کەربەلا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button