رێکخراوى هەنگاو: لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەى کوشتن لە دوو ئەنداممان کراوە

زووم..

 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، پاسدارانی ئێران لە هەولێر هەڕەشەی رفاندن و کوشتنی لە دوو ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی هەنگاو کردووە.

رێکخراوەکە، کە سەرنجی کارەکانی لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە، لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی هەڕەشەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەشێوەی راستەوخۆ، هەڕەشەی رفاندن و کوشتن لە “ئەرسەلان یارئەحمەدی” و “ژیلا موستەئجێر” کراوە، کە هەردووکیان دانیشتووی هەولێرن.

پێشتر رێکخراوی هەنگاو بێسەروشوێنبوونی ئەندامێکی دیکەی بەناوی “ژاکان باران” راگەیاندبوو، دەڵێت، یەکێک لەو کەسانەى دەستى هەبووە لە بێسەروشوێنکردنی “ژاکان”، هەڕەشەی کوشتنەکەی لەو دوو ئەندامە کردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button