کۆمسیۆن رێکارەکانى دیاریکردنى چاودێرانی سەرسندوقەکانی دەنگدانى پەسەندکرد

زووم..

 

کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرج و رێکارەکانى دیاریکردنى چاودێرانی سەرسندوقەکانی دەنگدانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسەندکرد.

جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق بە زوومی گوت، چاودێرانی سەرسندوقەکانی دەنگدان پێویستە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترنەبێت و لە فەرمانبەرانی حکومەتى هەرێم و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان پێکدێن.
گوتیشى، فەرمانبەر نابێت لە بڕوانامەی ئامادەیی کەمتری هەبێت و دەرچووانیش نابێت لە بڕوانامەی دبلۆم کەمتریان هەبێت، پێویستیشە ئەو کەسەى داواکارى پێشکەشدەکات کارتى بایۆمەترى دەنگی هەبێت.

غەلای ئاماژەى بەوەشدا، دانانی ئەو چاودێرانە بەگوێرەی شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت و نابێت لەو بنکەیەى ئەوان چاودێرن تێیدا هیچ کەسێکی نزیکیان دەنگبدات.

راشیگەیاند، ناوتۆمارکردن بۆ بوون بە چاودێرى سەرسندوق بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و لە داهاتوو بەستەرەکەى لەسەر پێگەی فەرمی کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button