واتسئاپ چەند گۆڕانکارییەک دەکات

"بەکارهێنانى تۆڕەکە ئاسانتر دەکات"

تۆڕى پەیوەندى واتسئاپ، کار لەسەر چەند گۆڕانکاریەکی نوێ دەکات، بەتایبەتی لە گروپچاتەکان و شێوازەکەی، لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەکی گەورەی دیکە لە شێوازی کارکردنی بەرنامەکە.

هەرچەند کاتی گۆڕانکاریەکان دیاری نەکراوە، بەو پێیەی هەندێک گۆڕانکاری چەند رۆژێکیان پێویستە، هەندێکی دیکەیان چەند هەفتەیەک و هەندێکیش چەند مانگێک.

دیارترین گۆڕانکاریەکە ئەمانەن:

یەکەم: واتسئاپ بەشێکی نوێ بۆ شاردنەوەی نامە و چاتەکان زیاد دەکات

دووەم: لە یەک ئەپلیکەیشنی واتسئاپدا، دەتواندرێت بە دوو ژمارەی جیاواز ئەکاونتت هەبێت، واتە دەتوانیت ژمارەیەکی دیکە بۆ هەژمارەکەت زیاد بکەیت

لە یەک ئەپلیکەیشنی واتسئاپدا، دەتواندرێت بە دوو ژمارەی جیاواز ئەکاونتت هەبێت

سێیەم: بێدەنگکردنی خۆکاری لە کاتی چوونە نێو گروپە فراوانەکان لە واتسئاپ.

چوارەم: پشتگیری تایبەتمەندی “بێزارم مەکە”ی نێو سیستەمی مۆبایل دەکات، کە دواتر ئاگادارت دەکاتەوە لەو پەیوەندیانەی لەدەستت چووە لە کاتی چالاککردنی ئەو تایبەتمەندیە.

پێنجەم: توانای لینککردنی هەژمارەکەت لە ئامێری دیکە، تەنها بە تۆمارکردنی ژمارەکەت، کە ئەمەش پرۆسە خێرا دەکات.

ئەم گۆڕانکاریانە ئاسانکاری زۆر بۆ بەکارهێنەرانی “واتسئاپ”دەکات.

ئێستا لە گروپە گشتیەکان، تەنها رێگە بە هەبوونی 512 ئەندام دەدرێت، بەڵام واتسئاپ سەرقاڵی تاقیکردنەوەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەندامان بۆ دوو هێندە واتە، بۆ 1024 کەس.

ژمارەی ئەندامانی گروپە گشتیەکان بۆ دوو هێندە زیاد دەبێت

واتسئاپ پێش جێگیرکردنی گۆڕانکاریەکان بەشێوازی تاقیکاری بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەخات، بەکارهێنەران دەتوانن واتسئاپ بێتا بەکاربهێنن و گۆڕانکاریە نوێکان پێش هەمووان تاقی بکەنەوە بکەنەوە.

واتسئاپ، لە لایەن کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمس، خاوەندارێتی دەکرێت، وەشانەکانی لەسەر مۆبایل و تابلێت و کۆمپیوتەر بەردەستە.

ئەپڵیکەیشنەکە لە ساڵی 2009 لەلایە کۆمپانیای واتسئاپ لە کالیفۆرنیا دروستکرا.

لە ساڵی 2014 کۆمپانیای فەیسبوک بە بری 19.3 ملیار دۆلار تۆڕەکەى کڕی، لە ساڵی 2015ەوە پڕ بەکارهێنەرترین تۆڕى پەیوەندییە، ساڵی 2020 تۆڕەکە دوو ملیار بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهان تۆمارکرد.

ساڵی 2018 وەشانێکی تایبەت و سەربەخۆی بە ناوی واتسئاپ بزنس راگەیاند، کە رێگە بە کۆمپانیاکان و بازرگانان دەدات کاروبارە بازرگانیەکانیان بە باشتر رێکبخەن لەنێو بەرنامەکەدا.

تۆڕەکە دوو ملیار بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهان تۆمارکردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button