میدیاکارێکی ئێرانی لە لەندەن بە چەقۆ بریندارکرا

زووم..

 

پووریا زەراعەتی، پێشکەشکاری کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ دوێنێ هەینی لە لەندەن بە چەقۆ بریندارکرا.

کەناڵی ئینتەرناشناڵ لەوبارەیەوە دەڵێت، زەراعەتی لە کاتی دەرچوون لە ماڵەکەی لە لەندەن، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتەوە سەر و بە چەقۆ بریندار کراوە.

بەگوێرەی کەناڵەکە، میدیاکارەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و تەندروستیی جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ کەس لەوبارەیەوە دەستگیرنەکراوە، ئەگەرچی “دەوڵەتی ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار دەکرێت”.

 

پووریا زەراعەتی ساڵی 2022 پەیوەندی بە کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵەوە کرد، بەرنامەکەی لە کەناڵەکە ناوی “دوا وشە”یە، بەرنامەیەکی هەفتانەی شیکارییە و لە شێوەی گفتوگۆدا باس لە پرسە سەرەکییە سیاسییەکانی ئێران دەکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button