نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەى پێنج مانگى رابردوودا بەرزبووەوە

زووم:

نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت لە بۆرسەى جیهانیدا بۆ 87دۆلار و 48 دۆلار بەرزبووەوە و خاوى تەکساسیش گەیشتە 83دۆلار و 17 سەنت.

لە27ـى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخى نەوت بگاتە ئەو ئاستە و بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز، هۆکارى بەرزبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەئامانجگرتنى  ژێرخانى وزەى روسیا لەلایەن ئۆکراینەوە.

هۆکاریکى دیکەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکەى هەفتەى داهاتووى ئۆپیک پڵەس کە پێشبینى دەکرێت هەردوو وڵاتى روسیا و سعودیە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button