ئاسایشی نیشتمانیی عێراق باندێکی دەستگیرکرد مادەی هۆشبەریان لە توێکڵی گوێزدا شاردبووەوە

 زووم:

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، باندێکی قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە مادەیان لەنێو توێكڵی گوێزدا شاردووەتەوە.

دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا رووداوەکەی بە “نامۆترین جۆری قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر” ناوبردووە و دەڵێت، کریستاڵیان لەنێو توێکڵی گوێزدا شاردبووەوە.

باندەکە لە 11 کەس پێکهاتوون و لە پارێزگاکانی بەسڕە، بەغداد، دیوانیە و کوت چالاکییان هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە کە گوێزەرەوەی سەرەکیی مادە هۆشبەرەکان بووە لەنێوان پارێزگاکاندا، دواتر تەواوی تۆمەتبارانیان گرتووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button