هێمن هەورامی: پارتی لیستی کاندیدانی پێشکەش ناکات

زووم..

 

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی لیستی کاندیدانی پێشکەش ناکات بۆ هەڵبژاردنێک کە بە بڕیاری سیاسی و نادەستوریی دادگای فیدڕاڵی ئەنجام بدرێت.

هێمن هەورامی لە کۆبوونەوەیەکدا لە مانۆج ماتیو، بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و شیکاری یۆنامی لە عێراق ئاماژەى بەوەکردوە، بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکەن پێشوەختە دیزاین کرابێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی و هەروەها لەڕێگەی دادگایەکی نادەستورییەوە یاساکانی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە.

گوتیشى، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەک پارتی ھەموو هەوڵێکیان داوە ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لایەنی دیکە رێگرییان دەکرد و پەنایان بۆ دادگای نادەستوری برد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button