لە هەڵبژاردنى داهاتوودا ئیسلامییەکان پاشەکشە دەکەن و رەوتەکەى لاهور شێخ جەنگی دەچێتە پێشەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

 

شەرقولئەوسەت

لەبەرامبەر راگرتنى چالاکییەکاندا چوارچێوەى هەماهەنگی داواى پۆستى زیاتر لە ئەمریکا دەکات

سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، چوارچێوەى هەماهەنگی خواستى زیاترى بەدەستهێنانى پۆستەکانى عێراقى هەیە، لە سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقدا بۆ واشنتن ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکی دەخاتە بەرباس و بەشێکی دیکەش لە ئامانجى سەردانەکەى لابردنى سزاى سەر کەسایەتى و بانکەکانە، ئەو داواکارییانەشى لە بەرامبەر بێدەنگى گرووپە چەکدارەکاندایە کە ماوەیەکى زۆرە هیچ هێرشێکیان بۆ سەربەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجام نەداوە.

 

 

 


سەباح

لە عێراق داواى لە سێدارەدانى 8000 کەس دەکرێت

لیژنەى مافەکانى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق دواى لە سێدارەدانى 8000 کەس دەکات، کە لە ساڵی 2014ـەوە بەتاوانى جۆراوجۆر سزاى لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە دیارترین و زۆرترینیان بابەتى تیرۆرە.
زوهەیر فەتلاوی، ئەندامی لیژنەى مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە، لیژنەکەیان سەردانى زیندانەکانى کردووە، جگە لە دۆخى خراپی تەواوى زیندانەکان، قەرەباڵغى و لۆدی زۆریان لەسەرە و هەموو زیندانەکان دووبەرامبەر تواناى خۆیان زیندانییان تێدایە و لەنێویاندا هەشت هەزار کەسیان بەتاوانى تیرۆر سزاى لە سێدارەدانانیان بۆ بڕاوەتەوە و داوایان کردووە لە سەرۆکۆمار واژۆی لەسێدارەدانیان بکات.

 

 

عەرەب

لە هەڵبژاردنى داهاتوودا ئیسلامییەکان پاشەکشە دەکەن و رەوتەکەى لاهور شێخ جەنگی دەچێتە پێشەوە

تا دێت وادەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان نزیک دەبێتەوەو بریارەکانى دادگاى فیدراڵی و هەڵوێستەکەى پارتى دیموکراتى کوردستانیش سەبارەت بە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى 10ى حوزەیرانى ئەمساڵ، هێندەى دیکە دۆخەکەى گەرمتر کردووە.
گەرچى هەندێک باس لەوە دەکەن قەوارەى هەرێمى کوردستان مەترسی لەسەرە و پێناچێت لە وادەى دیاریکراودا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام وەک تێبینى دەکرێت پارتە ئیسلامییەکانى کوردستان لە پاشەکشەدان و ئەگەرى هاتنە پێشەوەى لایەنى دیکە دەکرێت و دیارترینیان رەوتە نوێیەکەى لاهورى شێخ جەنگییە، کە چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەک کورسی بەدەستبهێنێت، بەتایبەتى ئەگەر پارتى سووربێت لەسەر هەڵوێستەکەى.

 

 

دەستوور

وەزیری بەرگریی بەشێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەى سودانى ئاشکرا دەکات

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئاشکراى کردووە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى بۆ واشنتن لە مانگى نیسانى ئەمساڵدا دانانى خشتەیەکە بۆ پاشەکشەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و جیاکردنەوەى دۆسیەى عێراق لە سوریا لەو بارەیەوە، هەروەها باسی لەوەشکردووە لەکاتى کشانەوەکەدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەى داعش پەنا بۆ ناتۆ دەبرێت بەتایبەتى لەبوارى هەواڵگرییدا.
لەبارەى هێرشە چاوەڕوانکراوەکەى هاوینى داهاتووی تورکیاشدا وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، هیچ رێککەوتنێکمان لەوبارەیەوە لەگەڵ لایەنە تورکییەکان نەکردووە.

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

 

 

تایمز

تەنها یەک لەسەر چواری خەڵک پێیانوایە وەزارەتی تەندروستی کارەکانی خۆی بەباشی دەکات

ئاستی رەزامەندیی خەڵک لەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی پێشکەشیان دەکرێت بەشێوەیەک دابەزیوە، کە لە مێژوودا هێندە نزمنەبووە، ئێستا تەنها چارەکێکی خەڵک پێیانوایە ئەو دامەزراوە کاری خۆی دەکات. پسپۆرانی تایبەت بەم بوارە دەڵێن متمانە و پەیوەندیی خەڵک لەگەڵ دەزگای تەندروستیدا لاواز بووە، چونکە خەڵک کاتی نەخۆشبوونی خۆیان پەنا بۆ ئەوان دەبەن، بەڵام وەڵامدانەوەی ئەوان بەوشێوەیە نییە، کە پێویستە هەبێت. لە ساڵی ١٩٨٣ بەدواوە هیچ کات هێندەی ئێستە کاری ئەو دامەزراوەیە سست نەبووە.

 

 

دەیلی تەلەگراف

نزیکەی دوو لەسەر سێی دۆسیەی کەیسەکانی پەنابەری لەناو دادگاکاندا لەودیوی دەرگا داخراوەکانەوە بەجێهێڵدراون و بە نهێنی پارێزراون.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف پرسیاری لەبارەی بۆچوونی چەند کەسایەتییەکی کاربەدەستەوە کردووە و ئەوان گوتویانە دۆسیەی ئەو کەیسانەی پەنابەران، کە چاوەڕوانی وەڵام وەرگرتنن، لەودیوی دەرگا داخراوەکانەوە تۆزیان لێ نیشتووە، رێژەیەکی زیاتر لە%62 ـی ئەو دۆسیانە ئیتر کەس نییە پشتیوانییان لێ بکات. لەکاتێکدا رێژەی ئەو دۆسییانەی لە ساڵی2016 ـدا بەمشێووەیە بوون ، تەنها لەسەدا%23  و نیو بوو.

 

 

واشنتن پۆست

هەموو پردەکەی باڵتیمۆر بە تەواوی بەربووەوە

بونیادی پردەکە هیچ بەرگەی ئەو کەشتییە باربەرە گەورەیەی نەگرت، ئەندازیارانی پردناسی دەڵێن ئەو شێوە بەرکەوتنەی کە کەشتییە باربەرەکە بەر پردەکە کەوت هیچ ئەگەرێکی مانەوە و بەرگەگرتنی بۆ پردەکەی باڵتیمۆر نەهێشتەوە.

کاتێک ئەو کەشتییە قورس و زەبەلاحە، کە ئاڵای سەنگافۆرەی بەرزکربووە بە توندی خۆیی کێشا بە پایە بەهێزەکەی پردەکەدا، ئەو ئەنجامەی لێکەوتەوە کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بینیمان، کارەساتێکی دروستکرد، کە بەلای هەموانەوە ناخۆش بوو. ستونە راگرەکەی شکا و بەوهۆیەشەوە تەواوی پردەکە بەربۆوە ناو ئاوەکە.

 

 

 

وۆڵ ستریت جۆرنەڵ

خوێندکارە منداڵە فڕێندراوەکانی نایجیریا گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان

زیاد لە130  خوێندکاری منداڵی نایجیری ئازادکران، ئەم منداڵانە ماوەی دوو حەفتەبوو دەست بەسەرکرابوون، رۆژی دووشەممە گەڕانەوە ناو ماڵەکانی خۆیان لە باکووری رۆژئاوای نایجیریا و چونەوە ناو خێزانەکانی خۆیان، بەڵام هێشتا شەش دانە لەو منداڵانە ماون ئازادبکرێن.

فەرمانڕەوای ویلایەتی کادۆنا دەڵێت زیاد لە 130 خوێندکار ئازادکراون، کە سەرەتای ئەم مانگە چەند چەکدارێک لە ناو خوێندنگەیەکی باکوری رۆژئاوای نایجیریا فڕاندبوونیان.

کرداری فڕاندنی ئەم خوێندکارانە لە شاری کۆریگا لە ویلایەتی کادۆنا روویداوە، رۆژی7ـی ئەم مانگە بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی ئەو وڵاتەوە ئەو هەموو خوێندکارە بەیەکەوە فڕێندراون.

ئۆبا سانی فەرمانڕەوای کادۆنایە دەڵێت هەموو خوێندکارەکان بە سەلامەتی ئازادکراون، بەڵام باسی ئەوەی نەکردووە، کە ئازادکردنەکەیان چۆن بووە

 

رۆژنامە تورکییەکان

 

 

 

حوڕییەت

31ـى ئازار رۆژى نیشاندانى کارتى زەردە بۆ دەسەڵات

ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکى گشتى جەهەپە دەڵێت، رۆژى 31ـى ئازار بە تەنها رۆژى هەڵبژاردن نابێت. بەڵکو رۆژى نیشاندانى کارتى زەردە بە دەسەڵاتى ئاک پارتى، ئەو دەسەڵاتەى ئابووریى وڵاتى تێکداوە و بووەتە هۆى برسیکردنى خەڵک، پێویستە خانەنشینان و گەنجان لەسەر سندوقى هەڵبژاردن تۆڵەى خۆیان لەم دەسەڵاتە بکەنەوە.

 

 

سۆزجو

ئیمامئۆغڵو زۆرترین بینەرى هەبووە

شەوی رابردوو هەریەک لە موراد قوروم و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە هەمان کاتدا لە دوو کەناڵى جیاواز چاوپێکەوتنیان هەبووە، چاوپێکەوتنەکەى ئیمامئۆغڵو لەپێش چاوپێکەوتنەکەى موراد قورومەو بووە تەنانەت لەپێش تەواوى کەناڵە خەبەرییەکانى دیکەوە بووە لە رووى زۆرینەى بینەرەوە ریتینگى بەرزبووە.

 

 

یەنى شەفاق

لەپاش هەڵبژاردن دەستورى تورکیا هەموار دەکرێتەوە

نیعمان کورتوڵموش، سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا رایگەیاند، لەپاش هەڵبژاردن راستەوخۆ پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەى دەستور کۆدەبێتەوە.
ئەو گوتیشی، بانگەوازى تەواوى پارتە سیاسییەکانى ناو پەرلەمان دەکەم بەشدارین لەو پڕۆسەیە و گوتەى خۆیان لەو بوارەوە هەبێت، تاوەکو بتوانین دەستورێکى گشتگیر و پەسەندکراو هەمواربکەینەوە.

 

 

تورکیا

لەماوەى ساڵێکدا 553 ملیار لیرە لە کەرتى تەندروستیدا خەرج کراوە

لە ساڵى 2023 لە بوارى تەندروستیدا، بۆ کرینى دەرمان و کەلوپەل و پێداویستى نەخۆشخانەکان بڕی 553 ملیار لیرە خەرج کراوە. لەو بڕەش 183 ملیار لیرەى بۆ دەرمان کڕین بووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button